Erbil 11°C یەکشەممە 20 نیسان 05:43

سلێمانی.. 6 تۆمەتبار دەستگیرکران

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار و بەشی پۆلیسی دووكان، 6 تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە حەب‌ و ماددەی هۆشبەریان پێبووە.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه‌، دوای یٔەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە 3 تۆمەتبار ماددەی هۆشبەریان پێیە و بەكارهێنەری یٔەو ماددانەن، دەستبەجێ بنكەی پۆلیسی سەرچناری راسپێردراوه‌، کە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان یٔەنجام بدەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سەریٔەنجام توانرا هەریەك لەتۆمەتباران (ك، ح،أ) لەدایكبووی 1983، (ع، ح، د) لەدایكبووی 1994 و (ك، م، م) لەدایكبووی 1983 لەناو شاری سلێمانی لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیربكرێن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك حەب‌ و ماددەی هۆشبەردا.
ئاشكراشی كرد، دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، دەركەوت كە تۆمەتبارەكان یٔێرانین ‌و دانیشتووی قەزای دووكانی سەر بە پارێزگای سلێمانین‌، 3 تۆمەتباری دیكەیان لەگەڵدا بووە، بۆیە بەشی پۆلیسی دووکان و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی دووکان گەڕان ‌و پشكنینی بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتباران كردووه‌ و توانراوه‌ هەریەك لەتۆمەتباران (أ، ح) لەدایكبووی 1987، (ب، ح) لەدایكبووی 1985  و (پ، م) لەدایكبووی 1981 دەستگیربکرێن، دەستیشبگیرێت بەسەر بڕێك حەبی بێهۆشكەر ‌و ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، یٔێستا سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و بەپێی ماددەی 14ی ماددە هۆشبەرەكان راگیراون ‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.