Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 12:16

سعوودیە تێکشکاندنی سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حووسییەکانی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعوودیە کە پشتیوانی لە حکوومەتی یەمەن دەکەن، خستنه‌ خواره‌وه‌ی سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی حووسییەکانیان راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبیدا کە لە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیەدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە حووسییەکان کە ئێران پشتیوانیان دەکات، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، باشووری وڵاتیان کردووەتە ئامانج.

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی سعوودیە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بۆمبڕێژکراوەکانیان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

حووسییەکان هیچ روونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە بابەتەکە بڵاونەکردووەتەوە.

لە یەمەن کە ماوەیەکی زۆرە ناسەقامگیری سیاسیی دەگوزەرێت، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی حکوومەت و حووسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن بەردەوامە.

حووسییەکان لە ساڵی 20214وە تا ئێستا دەستیان بەسەر سەنعا-ی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتەدا گرتووە و هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعوودیە لە ئاداری 2015وە بۆ پشتیوانیکردن لە حکوومەتی یەمەن، ئۆپەراسیۆنی دژبە حووسییەکان دەست پێ کردووە.

حووسییەکان ناو بە ناو بە مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ناوچەکانی باشووری سعوودیە دەکەنە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.