کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات و رایدهگهێهێنێت: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە ڕۆژی شەممە لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا. ئەم هێرشە ئاماژەیەکی ڕوونی پێشێلکاریە بەرامبەر سەروەری عێراق.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌مه چه‌ند مووشه‌ك ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر كرا و یه‌كێكیش له مووشه‌كه‌كان به‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك كه‌وتووه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌باره‌ی مووشه‌كه‌كان كه ئاراسته‌ی هه‌ولێر كران رایگه‌یاند: مووشەکەکان لە دەرووبەری هەولێر کەوتوونەتە خوارەوە و تائێستا نەزانراوە لە کوێ ئاراستە کراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوو لە مووشەکەکان لە گوندی سێوەلە کەوتوونەتە خوارەوە و بەر ماڵێک کەوتوونە و تەقیونەتەوە و زیانیان به دوو ئۆتۆمبێل گه‌یاندووه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ده‌شڵێت: یەکێکی دیکە لە هەمان گوند بەر خانوویک کەوتووە و نەتەقیوەتەوە، تەنها زیانی مادی هەبووە، دوو مووشەکەکەی دیکەش لە دەربەندی گۆمەسپان کەوتوونەتە خوارەوە و تەنها یەکێکیان تەقیوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.