لهراگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئهمڕۆ شهمه 26 -6-2021 بڵاوی كردهوه: دوای ئەوەی تۆمەتبارێك لە شاخی گۆیژە ئاگر دەکاتەوە و دواتر شوێنەکە بەجێدەھێڵێت، پاشان لەلایەن چەند هاوڵاتییەكی بەڕێزەوە ئاگرەکە کوژێنرابوەوەو ڕێگریی لە تەشەنەسەندنی کرابو، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بەپۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە.
پۆلیسی سلێمانی راشیدهگهێنێت: سەرئەنجام پاش لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاریی و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا.
پۆلیس ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: لەئێستادا تۆمەتبار (ی ، ق ،م ) لە دایكبوی 1999 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 342 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو پۆلیس رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.