رۆژی دووشەممە 28 - 6- 2021 ، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیاسا و پێشنیازە یاسایەک دەکات.
لهراگهیاندراوێكدا، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاوی كردهوه: بهپێی حوكمی ماددهی (5)و بڕگهكانی (یهكهم و دووەم و سێیەم) لهماددهی (16)و بڕگهی (سێیهم) لهماددهی (18)و بڕگهكانی (یهكهم و دووهم و سێیهم و چوارهم و پێنجهم) لهماددهی (20)و ماددهكانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان-عێراق، دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمان بڕیاریدا بهرنامهی كاری دانیشتنی ژماره (16)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان لهكاتژمێر (11)ی پێشنیوهڕۆى ڕۆژی دووشەممە رێكهوتی 28/6/2021، بهمشێوهیه بێت:
یەكەم: درێژكردنەوەی ویلایەتی (سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان) بۆ ماوەی (4) ساڵ، كە لەڕۆژی تەواوبوونی ماوەی خولی یەكەمیەوە دەستپێدەكات.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژەو پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە پشتبەستن بەحوكمی بڕگەی (یەكەم و دووەم و پێنجەم)ی ماددەی (78)و ماددەی (79، 80، 82)و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
1- پرۆژەیاسای (نیشان و میدالیا لەهەرێمی کوردستان-عێراق).
2- پڕۆژەیاسای (کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لەهەرێمی کوردستان-عێراق).
3- پرۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆو شەتڵ و تۆماركردن و پەسەندكردن و پارێزگاریكردن لەتەرزە كشتوكاڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
4- پێشنیازەیاسای هەمواری (یاسای چاودێریی ناكامەكان ژمارە (78)ی ساڵی 1980ی هەمواركراو لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
5- پێشنیازەیاسای هەمواری (یاسای چاودێریی نەوجەوانان ژمارە (76)ی ساڵی 1983 و هەموارەکانی لەهەرێمی کوردستان).
6- پێشنیازەیاسای هەمواری (یاسای بزربووەکان لەهەڵمەتەکانی لەناوبردنی بەکۆمەڵی گەلی کوردستانی عێراق ژمارە (3)ی ساڵی 1999).
7- پێشنیازەیاسای هەمواری دووەمی (یاسای دەستەی دەسپاكیی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (3)ی ساڵی 2011).
8- پێشنیازەیاسای (گەشتوگوزار لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
سێیەم: درێژكردنەوەی (خولی بەهارە)ی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی (30) ڕۆژ، بەپێی حوكمی بڕگەی (چوارەم)ی ماددەی (7) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
چوارەم: خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی (چۆنیەتیی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەو هۆکارەکانی جێبەجێنەبوونی یاسای چاکسازی و یاسای بودجەی عێراق و کەموکوڕیی خاڵە سنوورییەکان و داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ) بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
پێنجەم : خوێندنهوهی دووهم بۆ ئەم پرۆژەیاسایانەی خوارەوە بهپێی حوكمی ماددهكانی (87، 88، 89) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
1- پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت ژمارە (22)ی ساڵی 2011 لەهەرێمی كوردستان -عێراق).
2- پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لەهەرێمی كوردستان -عێراق).
3- پڕۆژەیاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو، ژمارە (20)ی ساڵی 1998ی هەمواركراو).
شەشەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1- بیرۆكەی پەرلەمانتار (عبدالستار مجید قادر) سەبارەت بە (دۆزینەوەی هەلی كار لەڕێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان).
2- بیرۆكەی پەرلەمانتار ( عوسمان علی سمایل) سەبارەت بە (لەپێناو پاراستنی ژینگەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان هەوڵێك بۆ ڕێسایكلینی خاشاك).
3- بیرۆكەی پەرلەمانتار (زێدان رەشید خان اودل) سەبارەت بە (پرسی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی).
4- بیرۆكەی پەرلەمانتار (شایان كاكە صالح) سەبارەت بە (ڤایرۆسی نەخۆشیی كۆڤید-19).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.