وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 33 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی چەند پرۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە لە قەزای سۆران، كە ئەو پارەیە لە بواری چاككردنەوەی بۆری و پەمپ و دابینکردنی كەلوپەلی پێویست بۆ پرۆژەكانی ئاوی سنوورەكە خەرج دەكرێت.
بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە بە واژووی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەرچووە، لەسەر ڕێژەی %17ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران، رەزامەندی نیشان درا لەسەر خەرجكردنی بڕی (33،445،000) تەنیا سی و سێ ملیۆن و چوارسەد و پێنج هەزار دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاو لە سنووری سۆران.
ئەو بڕە پارەیە لە چاككردنەوەی بۆری و پرۆژەی ئاوی زارگەلی بۆ گەڕەكی ئازادی-دیلیزیان و چاككردنەوەی پەمپ و ماتۆرەكانی پرۆژەی ئاوی سەروچاوە و پرۆژەی ئاوی زارگەلی لە سۆران، لەگەڵ دابینكردنی كەلوپەلی پێویست بۆ كۆگای بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران، خەرج دەکرێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.