Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 22:47

چوار کەس بەتۆمەتی دزینی کتێبی مێژوویی "ئەستێرەی داود" دەستگیرکران

به‌نیاز بوون کتێبەكه‌ بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار بفرۆشن
کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی چوار کەسی راگەیاند کە پێشتر کتێبی مێژوویی "ئەستێرەی داود"یان دزیبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی بەغدا سەربە وەزارەتی ناوخۆ، هێزێکی ئەمنیی چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە کێتبی پیرۆزی مێژوویی "ئەستێرەی داود"یان دزیوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە تیمێکیان وەک کڕیاری کتێبەکە خۆیان ناساندووە و چوار کەسەکەیش ئامادەییان دەربڕیوە بۆ فرۆشتی کتێبەكه‌ بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار، دواتر لە بۆسەیەکدا هەر چوار کەسەکە دەستگیرکراون.

جێی ئاماژەیە، کتێبی "ئەستێرەی داود" کە کتێبێکی مێژوویی و ئایینی پیرۆزە لەلای پەیڕەوانی ئاینی جوو، و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش زایین، لەکاتی رووخاندنی رژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە ساڵی 2003 لەگەڵ هەزاران پارچە شوێنەواری دیکە لە مۆزەخانەی نیشتمانیی عێراق لە بەغدا دزران.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.