ڕێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌لامی وته‌كانی عوده‌ی عه‌واد، سه‌رۆكی كوتله‌ی سادقونى، سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق ده‌داته‌وه كه ده‌ڵێت:" پێویستە شاندی کوردی بە تۆپباران پێشوازییان لێبکرێت " له وه‌ڵامدا بابكه‌یی ده‌ڵێت: تۆپەكانی كەسانی پێش ئێوە ئێمەیان گەیاندە ڕیفراندۆم و تۆپەکانی ئێوەش دەمانگەینێتە سەربەخۆیی.
رێبوار بابکەیی هه‌روه‌ها دەڵێت: ئەو دەستەی لە پشتەوە گورزی وەشاند (خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر) بە ئازار ترە لەو گورزەی کە لە پێشەوە لێمان دەدات (تۆپبارانی عودەی عەواد).
ده‌شڵێت: کوان ئەو پەرلەمانتارانەی بەغدا کە بە حساب " کوردن " ئەوانەی تاوەکو ئێستە وەک عود ده‌ڵێتەی عەواد هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکەن، بەیەک ووشەش جورئەت ناکەن وڵامی عودەی عەواد بدەنەوە، زمانیان لە شمشێرەکەی عودەی عەواد تیژترە بۆ دژایەتی پێگەی دەستووری هەرێمی کوردستان و مافە دەستووریەکانی گەلی کورد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.