Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:49

سیدەکان.. بەھۆکارێکی نادیار رووبەرێکی فراوانی چیای باوئۆمەر لە سنووری گوندی ژیلیا سوتا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی دوێنی چوار شەممە ٢٣-٦-٢٠٢١ بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە چیای باوئۆمەری سنوری گوندی ژیلیا رووبەرێكی فراوانی دارستان وپوش وپاوانی ناوچەکە سوتا ولەلایەن خەلكی گوندەكانی سنورەكە ش توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دانیشتووانی گونده‌كه‌ به‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤیان ڕاگه‌یاند: سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كرا، به‌ڵام شەوی ڕابردوو دووبارە ئاگرە کە سەرهەلداوەتەوە رووبەرێكی زیاتری دارستان و سروشتی ئەودەڤەرە به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌سوتێت و زیانێكی زۆر به‌ پوش و پاوانی دارستانه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت. 

شایه‌نی باسه‌ تیمەکانی بەرگری شارستانی سیدەکان ھاوشانی خەلکی گوندەکان لەھەوڵی کۆنتڕۆلکردنی ئاگرەکە بوون، وەک ھاوڵاتیانیش ئاماژەی پێ دەکەن تائێستا ھۆکاری ئەوئاگرکەوتنەوەیە نادیارە.

سالانە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ڕووداوەكانی ئاگر كەوتنەوە زیاتر دەبن و زیانێكی گەورە بە سروشت وژینگەی ناوچە کە دەگات، ،بەھۆی ھەڵکەوتەی ناوچە شاخاویەکان وەک تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاماژەی پێ دەدەن کۆنتڕۆلکردنی ڕوداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە وشوێنانە زەحمەتیێەکی زۆرە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.