لە گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناغی یەكەمی جامی نەتەوەكانی ئەوروپاو لە گڕوپی شەشەم و ئاگرین و لە یاری لوتكەدا، هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگالی خاوەنی نازناوی پێشووی پاڵەوانێتیەكەو فەڕەنسای پاڵەوانی جیهان بە دوو گۆڵ بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون.
یارییەكە لە یاریگای پوشكاش ئارینا لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بەڕێوەچوو، لە خولەكی سیی و یەكدا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال گۆڵێكی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بە لێدانی سزا تۆماركرد.
پاشان كەریم بێنزیما ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا گۆڵی بەرامبەری تیپی كەڵەشێرەكانی لە خولەكی دووەمی كاتی زیادكراوی گێمی یەكەم بە لێدانی سزا بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لەم گێمە یەكسان كردەوە.
لە گێمی دووەم و دوو خولەك دوای فیكەی دەستپێكی ئەم گێمە، كەریم بێنزیما گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەكەی تۆماركرد.
لە خولەكی شەستیشدا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی خۆی و پۆرتوگالی بە لێدانی سزا بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، ئه‌م گۆڵه‌ش سه‌دونۆیه‌مین گۆڵی كریستیانۆ بوو له كاروانی وه‌رزشی خۆی له كۆی سه‌دوحه‌فتاوهه‌شت یاری نێوده‌وڵه‌تی به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال و ئه‌م ژماره‌یه‌ش هاوتای ڕیكۆردی پێوانه‌یی عه‌لی دایی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانه وه‌ك خاوه‌نی زۆرترین گۆڵ له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی.
هاوكات كریستیانۆ پێنجه‌م گۆڵی له‌م پاڵه‌وانێتیه تۆماركرد‌و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكاران دێت، بەم بەرامبەر بوونەش، كۆی خاڵەكانی فەڕەنسا بۆ پێنج خاڵ بەرزبووەوەو بە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی شەشەم گەیشتە قۆناغی شازدە، پۆرتوگالیش بە چوار خاڵ و وەك یەكێك لە باشترین هەڵبژاردەكانی خاوەن پلەی سێیەم خۆی گەیاندە قۆناغی شازدە ز
پۆرتوگال وەک یەکێک لە باشترین هەڵبژاردەکانی خاوەن پلەی سێیەم خۆی گەیاندە قۆناغی شازدەی یۆڕۆ

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.