ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل تاوتوێی پلانێك بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئێران و رۆكێتی جۆری كرۆز ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئێكس پرێس، ئیداره‌ی جۆن بایدن ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو حكومه‌تی ئیسرائیل له‌م ماوه‌یه‌دا تاوتوێی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئێران و رۆكێتی جۆری كرۆز كردووه، كه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه دراوه‌ته بریكاره‌كانیان له‌عێراق و یه‌مه‌ن و سوریا‌و لوبنان.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی زه تایمز ئۆف ئیسرائیل، ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تاوتوێی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئێرانیان كردووه‌و كه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه دراوه‌ته بریكاره‌كانیان له‌عێراق و یه‌مه‌ن و سوریا‌و لوبنان و بوونه‌ته ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه.
راپۆرته‌كه له زاری به‌رپرسانی ئهمریكاو ئیسرائیله‌وه ئه‌وه‌ی خستهتهروو، تیمی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی برێت مەکگورک، ڕێکخه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکا له کۆشکی سپی و تیمی ئیسرائیلی بە سەرۆکایەتی ریۆفیهن ئیزه‌ر جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بووە، یەکێک لەو بیرۆکانەی لە کۆبونەوەکەدا بەرزکراوهتهوه و تاوتوێی له‌سه‌ر كراوه دامەزراندنی ناوچەی بێ فڕینە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ فڕۆکەوانە ئێرانییەکان.
جێگای ئاماژه‌یه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا چل و سێ هێرش كراوه‌ته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌غدا و ئه‌و بنكه سه‌ربازییه عێراقییانه‌ی كه ئه‌مریكییه‌كان له‌خۆده‌گرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.