لە ئاکامی ھێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر خاڵێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، شەش پۆلیس برینداربوون.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە کە ژمارەیەک تیرۆریستی داعش ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی لەنێوان گوندەکانی تەل خەدیجە و مەلا ناسر سەربە ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، شەش پۆلیسی فیدراڵیی برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.