رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماری رووداوه‌كانی مانگی رابردووی شاره‌كانی كوردستانی ئێرانی بڵاوكرده‌وه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، له‌مانگی رابردوو هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران 22 هاووڵاتی كورد له‌پارێزگاكانی كوردستانی ئێران ده‌ستگیر ده‌كات.
رێكخراوه‌كه رایدهگهێنێت: له‌مانگی 5 ى رابردوودا، به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران 6 كۆڵبه‌ر له‌ناوچه‌كانی پارێزگاكانی كوردستان كوژراون و 14 ی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هه‌ر له‌و مانگه‌دا 2 به‌ندكراو له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران لهبهندینخانهكان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین پێیاندا له‌ناوچه سنورییه‌كان مردوون .
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیدهگهێنێت: هه‌ر له مانگی 5 ى ئه‌مساڵدا، 2 هاووڵاتی كورد به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكیش برینداربوون .
له‌كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، كه هه‌ر له‌و مانگه‌دا 5 چاڵاكوانی كورد به 45 ساڵ و نۆ مانگ زیندانی كردنی سزادران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.