Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 01:41

چاودێرێکی سیاسی ئوردنی : ئەمڕۆ کۆشکی پاشایەتی لە ئوردن پێشوازی لە سەرۆکێکی مەزن دەکات

کوردستان TV
100%

د.مونزر ئەلحوارات، ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی ئوردنی،بۆ کوردستان تی ڤی گوتی: ئەمڕۆ کۆشکی پاشایەتی لە ئوردن پیشوازی لە سەرۆکێکی مەزن دەکات.

ئەو چاودێرە سیاسیە گوتیشی .. بەڵێ خۆشحاڵین به سەردانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ ئوردن ، پەیوەندی نێوان پاشانشینی ئوردن و هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەرۆکایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی که پەیوەندییەکی دێرینی لەگەڵ خوالێخۆشبوو جەلالەتی پاشا حسێن هەبوو، که ئەم پەیوەندییە تاوەکو ئێستا بەردەوامیدا به هەمان شێوە لەگەڵ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی که کەسایه‌تیەکی گەنجه و هەوڵ دەدات جێگای هەرێمی کوردستان له ئاستی ئابووری و جڤاکی و سیاسی بەرەو پێش بچێت و لەم میانەدا بەردەوامه بۆ دانانی بناخەیەکی پتەو و کرانەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناوچەکەدا .

هەروەها گوتی ئوردن خۆشحاڵه بەم سەردانەی کەسایەتی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ لای جەلالەتی پاشای ئوردن که پێمووایه سەردانێکی سەرکەوتوو دەبێت بۆ داهاتووی هەرێم و ئوردن.

ئەلحورات گوتیشی : ئەوەش دەزانین که ئوردن له دەوڵەتە یەکەمەکان بوو کونسڵخانەی له هەرێمی کوردستان کردۆتەوە و هاوبەشی شەڕی دژ به داعش بوو ، لەگەڵ هاوپەیمانان ڕۆڵێکی لۆژیستی هەبووە لەم شەڕانەی دژی تیرۆر لەسەر خاکی عێڕاقدا به گشتی، لەم ماوەیەی دواییدا هەماهەنگیەکی باشی تەندرووستی و ئابووری له نێوانیاندا هەبووە ئەگەرچی سنوورداریش بووە ، بۆیه ئەم سەردانه گرینگه بۆ زیاتر پەرەسەندنی ئەم پەیوەندیانه بۆ ئاستیکی بەرزتری ئابووری و جڤاکی و سیاسیدا.. ئوردن ڕێزێکی تایبەتی بۆ گەلی کوردستان هەیه ، ئەم ڕێزگرتنەش لەوە سەرچاوەی گرتووە که لەم چەند ساڵەی دواییدا دەبینین پەرەسەندێکی زۆر پێشکەوتوو به شێوەیەکی نایاب له هەرێمدا هەیه که نموونەیەکی سەرکەوتوو بووە لە ناوچەکەدا بۆ بنیاتنانی حکومڕانیەکی پێشکەوتوو که تێگەیشتنێکی باش دەداتە بەڕێوەبردنی ( لا مەرکەزی) له ناوچەکەدا ، که سوود له سامانی خۆی وەردەگرێت به گوێرەی توانا ، ئوردن ئەو توانایەی هەیه لەگەڵ هەرێم هاوکاری بکات و هەروەها هەرێمیش توانای هاوکاری لەگەڵ ئوردنی هەیه ،بۆیه پێمووایه ئەو سەردانەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵێکی باشی دەبێت بۆ پێشخستنی ئەو پەیوەندیانه، وێڕای پەرەسەندنی ئەم پەیوەندیانه چ له ئاستی هەمانگی نێوان سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و جەلالەتی ئوردن ، لەم میانەدا هەمانگیەکان لەگەڵ عێڕاق به گشتی ولەگەڵ هەرێم پەرەپێبدرێت .

هەروەها ئەم پەیوەندیانه لەئایندەدا دەتوانرێت سوودی لێوەبگیرێت بۆ ئاستی زانستی و ڕۆشەنبیری و بازرگانی ، دەتوانێت لەم سەردانەدا ئەم بوارانه پێشبخرێت که لەم سەردانەدا لێی بەدی دەکرێت، لەگەڵ ئەمەشدا دەرفەتێکە بەسەر هەموو ئاستەگەکان زاڵبن ئەگەر هاتە پێش ، بەتایبەت ئێستا پەتای کۆڕۆنا بوونی هەیه که ماویەکه ژیانی به شێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە، بەڵام پەیوەندی لەگەڵ عێڕاق به گشتی و هەرێمی کوردستان به گشتی پەیوەندیەکی دوور و قوڵه چ گەل و یان حکومەت که پێموایه ئەم پەیوەندییە دەرفەتێکی باشە بۆ بەرەو پیشچوونی لە ئایندەدا بۆ برایاتی پتەو .

لە بەشی کۆتایی قسەکانیدا دکتۆر مونزر گوتی: من وەك هاوڵاتییەکی ئوردنی بەخێرهاتنی بەڕێز نیچیرڤان بارزانی دەکەم بۆ ئوردن که دڵ و ماڵەکانیان کراوەیه بۆی، هەروەها کۆشکی پاشایەتی که کۆشکی گەلی ئوردنه بەخۆشحاڵیەوە له پێشوازی بەڕێزیاندان .

ئا/ فەرمان عەلی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.