له راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی خزمه‌تگوزاری كاره‌با له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان جێبه‌جێده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: كارەكانی پرۆژەی گۆرینی تەلی تاوەرەكانی (132kv)كەلار - حەسیرە و حەسیرە - سەرقەڵا كۆتایی پێهات.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: پرۆژەکە بەدرێژایی (29)كیلۆمەتر و بەبڕی (2.211.730) دۆلار جێبەجێ کراوە، کە لە گۆڕینی تەلی تاوەرەكانی (132kv) لە (DClark) بۆ (DClark HTLS)لەنێوان كەلار و وێستگەی (165)مێگاواتی گەرمیان لە حەسیرە و حەسیرە - سەرقەڵا پێکھاتووە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیدهگهێنێت: بودجەكەشی لەلایەن كۆمپانیای ئەگریكۆی بەریتانییەوە دابینكراوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.