کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: لە بەدواداچوونێکی بەردەوام و ھەڵوەستەکردن لە سەر زانیارییەکان، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئومەران بە سەرپەرشتی راستەوخۆی بەرێوەبەری ئاسایشی دەروازە لە سەر هاتنی هەندێک ماددەی هوشبەر لە وڵاتی ئێران بە شێوەی قاچاغ بۆ هەرێمی كوردستان، لە رێكەوتی ٢٠٢١/٦/١٩ لە چالاكییەکی بێ وینەدا دەست بەسەر (٦) پارچە ئاسن لە شێوەی جەگی ئوتومبێلدا گیرا كە لەناو باری بارھەلگرێکەوە حەشاردرابوون.
ڕاشیگهیاند: لە دوای پشكنینی ئاسنەکان دەركەوت هەر پارچەیەك ئاسن بڕی (١) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە جۆری هێرۆیین تێیدا حەشاردراوە، لە دوای دەستگیرکردنی سەرپێچکاران رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کران بۆ کردنەوەی دۆسیەی لێکۆلینەوە و وەرگرتنی رێکاری یاسایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.