نووسینگه‌ی پاسپۆرتی گه‌رمیان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌و رایدهگهێنێت: هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه نوێکردنەوە یان دەرهێنانی پاسپۆرت پێویستی بە چەکی بانکە لەگەڵ ئیستیمارەی ئەنتەرنیت و کۆپی بەڵگەنامە.
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: چەکی بانک هەرلەناو نوسینگە هەیە بەبڕی 28000 هەزار دینار، کۆپی بەڵگەنامەو پڕکردنەوەی ئیستیمارەی ئەنته‌رنێت بڕی8000 هەزار دینارە.
نووسینگه‌ی پاسپۆرتی گه‌رمیان راشیدهگهێنێت: دیاری کردنی ئەوبڕە پارەیە هیچ پەیوەندییەکی بەپاسپۆرتی گەرمیانەوە نیە.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: لەهەمان کات هاوڵاتی خۆی ئەتوانێت لەماڵەوە یان هەر شوێنێکی دی ئەو ئیستیمارەیە پڕ بکاتەوەو کۆپی بەڵگەنامەش بهێنێت لینکی پڕکردنەوەی ئیستیمارەی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی پاسپۆرت لەخوارەوە دادەنێين و پێشتریش بڵاومان کردۆتەوە.
http://eservice.iraqinationality.gov.iq/psss.../start.swe...
روونکردنەوەیەک لە نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیانەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.