Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 04:59

له‌مانگی رابردوو 24 هاوڵاتی کورد له‌ کوردستانی ئێران کۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه‌

کوردستان TV
100%


 لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم 24  هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی 3 کەسیان  له‌خوار 18 ساڵ بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی  رابردوو، لانیکەم 24 هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا 10 ژن و 14 پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی 3 کەسیان (2کچ و 1 کوڕ) ژێر 18 ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان به‌م شێوه‌یه‌: 

پارێزگای ئیلام: 3 حاڵەت (1 ژن و 2 پیاو)

پارێزگای کرماشان: 4 حاڵەت ( 2 ژن و2 پیاو)

پارێزگای سنە: 8 حاڵەت (2 ژن و 6 پیاو)

پارێزگای ئورمیە: 9 حاڵەت (5 ژن و 4پیاو)

 

هۆکاری خۆکوشتن

کێشەی خێزانی: 15 حاڵەت (8 ژن و 7 پیاو)

هەژاری و بێکاری: 3 حاڵەت (1ژن و 2 پیاو)

نادیار: 5 حاڵەت (1ژن و 4 پیاو)

خەمۆکی: 1 حاڵەت (1 پیاو)

 

شێوەی خۆکوشتن

خۆهەڵواسین: 16 حاڵەت (9 ژن و 7 پیاو)

خواردنی حەب: 3 حاڵەت (3 پیاو)

خۆسووتاندن: 3 حاڵەت (1 ژن 2 پیاو)

خۆ خستنە ناو ڕووبار: 1 حاڵەت (1 پیاو)

خۆ فڕێدان لە بەرزایی: 1 حاڵەت (1 پیاو)

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.