Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:10

ئه‌مساڵ گۆی زه‌وی هاوینێکی سه‌خت و گه‌رمتر له‌ ساڵانی رابردوو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت

له‌ 11 شاری عێراق و ئێران و كوه‌یت پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته‌ نیوه‌ی پله‌ی كوڵان
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ له‌ باشووری عێراق و وڵاتی كوه‌یت و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران پله‌كانی گه‌رما به‌ رێژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌رزبووه‌ته‌وه‌ به‌ جۆرێك له‌ 11 شاری ئه‌م سێ وڵاته‌ پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتوونه‌ته‌ نیوه‌ی پله‌ی كوڵان.

به‌ گوێره‌ی لیستێكی ماڵپه‌ڕی ئیلدواردۆ به‌ تۆماركردنی گه‌رمترین شاره‌كانی جیهان تیایدا شاری نواسیب له‌ وڵاتی كوه‌یت گه‌رمترین شاری جیهانه‌و پله‌كانی گه‌رما ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 50 پله‌ی سیلیزی تێپه‌ڕاندووه‌ هاوكات له‌ شاره‌كانی ئامه‌ده‌ له‌ ئێران و جه‌هرا و سه‌لیبیه‌ و فرۆكه‌خانه‌ی كوه‌یت له‌ كوه‌یت چل نۆ پله‌ی سیلیزی تێپه‌ڕاندووه‌ شاره‌كانی ئه‌هواز و عه‌بادان و به‌نده‌ر ئیمامیش له‌ ئێران به‌رزترین پله‌ی گه‌رمییان تۆماركردووه‌. شاری به‌سڕاش وه‌ك گه‌رمترین شاری عێراق و حه‌وته‌مین گه‌رمترین شاری جیهان دیاریكراوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پله‌ی گه‌رمی تیایدا سه‌رووی 48 پله‌ی سیلیزییه‌.

هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌مساڵ گۆی زه‌وی هاوینێكی سه‌خت و گه‌رمتر له‌ ساڵانی رابردوو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت به‌جۆرێك پله‌كانی گه‌رما له‌ هێڵی كه‌مه‌ره‌ی زه‌وی زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و ریكۆردێكی مێژوویی تۆمارده‌كات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.