Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:12

ئیسڕائیل په‌ره‌ به‌ چه‌کێکی له‌یزه‌ر بۆ تێکشکاندنی فڕۆکه‌ بێ فڕۆکه‌وانه‌کان ده‌دات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسڕائیل و كۆمپانیای ئیلبیت سیستمز رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌ره‌ به‌ چه‌كێكی له‌یزه‌ری هه‌وایی ده‌ده‌ن بۆ تێكشكاندنی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كان و ئامانجه‌كانی دیكه‌ له‌ ئاسماندا.

به‌رپرسانی ئیسڕائیل ده‌ڵێن: ده‌كرێت چه‌كه‌ له‌یزه‌ره‌كه‌ كه‌ هێشتا ناوی لێنه‌ندراوه‌ له‌گه‌ڵ سیستمه‌كانی به‌رگری ئاسمانی ئیسڕائیلدا تێكه‌ڵ بكرێت، له‌و سیستمانه‌ش سیستمی به‌رگری ئاسمانی كڵاوه‌ی ئاسنی كه‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی موشه‌كه‌ مه‌ودا كورته‌كان به‌كارده‌هێندرێت، هه‌روه‌ها سیستمی هه‌ڵواسی داود و سیستمی تیر كه‌ دژی موشه‌كه‌ باڵیستیكییه‌كان به‌كارده‌هێندرێن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌نه‌ڕاڵ یانیڤ ڕۆتیم ،ئه‌ندامی به‌شی توێژینه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسڕائیل به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی گوت : تاقیكردنه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ له‌سه‌ر له‌یزه‌ره‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی سووك به‌ستراوه‌، سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ خستنه‌خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌ دووری یه‌ك كیلۆمه‌تره‌وه‌.

هه‌روه‌ها یانیڤ ڕۆتیم گوتی :  ئه‌وه‌نده‌ی بزانین ئێمه‌ یه‌كه‌مین وڵات ده‌بین، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌میش نه‌بین به‌دڵنیاییه‌وه‌ یه‌كێكین له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ هه‌وڵی ئه‌مه‌یداوه‌ و سه‌ركه‌وتوو بوون.

سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.