Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:53

له‌سلێمانی بەهۆی پێکدادانی هێزە ئەمنییەکانەوە چەند کارمەندێکی ئاسایش برینداربوون

کوردستان TV
100%

بەهۆی پێکدادانی هێزە ئەمنییەکانەوە لەنزیک شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پێشمەرگە دێرینەکان لە شاری سلێمانی، چەند کارمەندێکی ئاسایش برینداربوون.

شه‌وی رابردوو کاتژمێر 23:30 خولەک، لەگەرەکی بەختیاری شاری سلێمانی پێکدادانێک بۆماوەی نیو کاتژمێر لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و هێزێکی نەناسراودا روویداوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان پێنج کەس لە هێزە ئەمنییەکان برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، درەنگانێکی شەوی 21ی حوزەیرانی2021، لەسەر پردی ئەبوسەنا لەنزیک هۆڵی تەلاری هونەر کە شوێنی بەرێوەچوونی کۆنگرەی دووهەمی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان بووە، دەنگی تەقە و پێکدادان بیستراوە.
تەقەکان نزیکەی کەمتر لە نیو کاتژمێری خایاندووە و بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان بەم هۆیەوە زیاتر لە پێنج کارمەندی ئاسایش برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.