ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانی به‌شداری كردنی له ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك كرد و وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا رایگه‌یاند: شه‌ره‌فمه‌ندم بتوانم ئاماده بم و شاهێدی سه‌ركه‌وتنی ئێوه بم. ستایشی ماندووبونتان ده‌كه‌م، به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا توانیتان زاڵ بن به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی په‌تای كۆرۆنا و درێژه به خوێندن بده‌ن.
له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاس و ده‌ستخۆشی له ئه‌ندامانی بۆردی زانكۆ و ستاف و مامۆستایانی زانكۆكه كرد و پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له قوتابییه ده‌رچووه‌كانی ساڵی 2020 - 2021 كرد.
سه‌رۆكی حكومه‌ت، گوتی: شه‌ره‌فمه‌ندم بتوانم ئاماده بم و شاهێدی سه‌ركه‌وتنی ئێوه بم. ستایشی ماندووبونتان ده‌كه‌م، به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا توانیتان زاڵ بن به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی په‌تای كۆرۆنا و درێژه به خوێندن بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له مانگی شوباتی 2020ه‌وه ئێوه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنی خۆتان و له وه‌رگرتنی وانه‌كانتان له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه. خۆشحاڵم به‌وه‌ی خوێندن به شێوازێكی سه‌ركه‌وتووانه له‌م زانكۆیه به نایابی به‌ڕێوه‌چوو، بووه مۆدێلێك بۆ زانكۆكانی دیكه تا به‌و شێوازه خوێندن بكرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتیشی: قوتابییه‌كان هه‌وڵیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌تایه‌ی كه بڵاوبوویه‌وه، خۆبه‌خشانه كاریان ده‌كرد و هاوكاری هه‌ژارانیان ده‌كرد، بوونه مۆدێلێك بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین كه‌مپینی جیاواز و به‌شدارییه‌كی كارایان هه‌بوو و سه‌ردانی شوێنه جیاوازه‌كانیان ده‌كرد و پڕۆژه‌ی خۆبه‌خشی و خێرخوازیان ئه‌نجامدا.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌گه‌ڵ بوونی كۆرۆنادا، ئه‌وان توانیان زۆر پڕۆژه‌ی سه‌ركه‌وتوو به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن. كه بووه خاڵێكی گه‌وره بۆیان. هه‌روه‌ها ئه‌و سیسته‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌ی دایان نا بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان سوود له كتێبخانه‌ی زانكۆكه وه‌ربگرن و به‌رده‌وام بن له خوێندن و توانیان چه‌ندین پڕۆژه‌ی بچووكی بازرگانی درووست بكه‌ن. ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك هه‌وڵیاندا به‌شدار بن له كێبڕكێ زانستییه‌كان له ئاستی عێراقدا.
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها باسی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی زانكۆكه‌ی كرد و گوتی: چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا دنیا بینییهكم هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی هه‌بێت و ببێته مایه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی خوێندن و په‌روه‌رده و جۆرێتی ژیان و درووستكردنی سه‌ركرده بۆ داهاتوو و خه‌ڵكی خاوه‌ن روانگه درووست بن، بتوانن چالاكانه داهێنان ئه‌نجام بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بتوانن كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ی زانستیی پێشكه‌ش بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: له راستیدا روانگه و چركه‌ساتی درووستكردنی زانكۆكه له كاتی شه‌ڕی داعشدا بوو، كاتێك ئێمه له شه‌ڕدابوون، له پاڵ ئازایه‌تی پێشمه‌رگه و له ژێر سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، كه شه‌ڕی داعش ده‌كرا، لێره ئه‌م بینایه، واته بینای مسته‌فا بارزانی درووستكرا و له 2014 ته‌واوكرا. نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌كادیمی هاتنه ئاراوه. ئه‌و نه‌وه‌یه باشترین هێز و چه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له هه‌موو ئاسته‌كان شه‌ڕی پێشكه‌وتن بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.