سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند کە مووشەکێکی کاتیوشا ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق کراوە.
سەرچاوەکە بۆ میدیاکانی عێراق ئاشکرایکردووە کە مووشەکەکە لە نزیک بنکەی عەین ئەسەد کەوتووەخوارە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
ناوە ناوە مووشەکی کاتیوشا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد دەکرێن، بێ ئەوەی ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لەبارەی ھێرشەکانەوە رابگەیەنێت.
بنکەی عەین ئەسەد دەکەوێتە رۆژئاوای شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق و یەکێکە لەو بنکانەی کە ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.