ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه: به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 20 - 6 - 2021 ، پێشوازیمان له شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا كرد كه‌پێكهاتبوو له سكرتێری په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كه‌ته‌لۆنیا و جێگری پارێزگای بارسێلۆنا و بەڕێوەبه‌ری پڕۆگرامی بونیاتنانی ئاشتى و دژی توندوتیژی و ئەندامی بۆنەکانی بارسێلۆنا و ئەندامی ڕێکخراوی ئاشتی و دژی توندوتیژی.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایدهگهێنێت: له‌دیداره‌كه‌دا، ته‌ئكیدمان له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان كرده‌وه و پاشان گفتوگۆمان سه‌باره‌ت به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان ئاین و پێكهاته‌كان و ڕه‌وشى ئاواره و په‌ناهه‌نده‌كان له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كرد.
له كۆتاییدا پارێزگاری هه‌ولێر رایدهگهێنێت: شاندی میوان، بانگهێشتنامه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا-یان گه‌یاند بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا سه‌ردانی بارسێلۆنا بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.