ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی له‌وه ده‌ربڕیوه كه ئێرانییه‌كان نه‌یتوانیوه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئێران‌دا بكه‌ن .
له‌مباره‌یه‌وه نێدبرایس،وته‌بێژبه‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: ئێرانییه‌كان بێ به‌ش بوون له‌مافی خۆیان بۆ ده‌ست نیشانكردنی سه‌ركرده‌كانيان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و بێگه‌رد.
شایانی باسه رۆژی ھه‌ینی، 13همین خولی ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران به‌ڕێوه‌چوو، و به‌پێی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كان به‌ربژێری محافزكاران، ئیبراھیم ره‌ئیسی به به‌ده‌ستهێنانی 17 ملیۆن و 926 هه‌زار و 345 ده‌نگ له كۆی 28 ملیۆن و 933 هه‌زار ده‌نگ، بووه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌شته‌مین سه‌ركۆماری وڵاته‌كه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.