Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 16:26

هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردووە

کوردستان TV
100%

ئەمریکا لە میانی ھەفتەی رابردوودا، 305 ھەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا لە عێراقەوە ھاوردە کردووە.

میدیاکانی عێراق لەسەر بنەمای ئامارێکی ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە لە میانی ھەفتەی رابردوودا ئەمریکا رۆژانە، پێنج ملیۆن و 892 ھەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا لە ھەشت وڵاتەوە ھاوردەکردووە.

بەپێی ئامارەکە لە میانی ھەفتەی رابردوودا ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، زیادی کردووە و گەیشتووەتە 305 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و هەروەها ھاتووە:

"دوو ھەفتە لەمەوبەر، ھەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، گەیشتبووە 137 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا"

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.