سێرجیۆ بۆسكێتس ناوهڕاستكارو كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له په‌تای كۆرۆنا چاك بووه‌وه‌و په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌كانی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه.
بۆسكێتس له دوای یاری دۆستانه‌ی چواری ئه‌م مانگه‌ی نێوان ئیسپانیا‌و پۆرتوگال پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ كرا‌و ده‌ركه‌وت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، بۆیه له‌و كاته‌وه له ئه‌ندامانی تیپه‌كه‌ی جیاكرایه‌وه‌و كه‌ره‌نتین كرا.
له نوێترین پشكنینیشدا، ده‌ركه‌وت كه یاریزانه‌كه كۆرۆنای تێپه‌ڕاندوه‌و پزیشكانیش ڕێگه‌یان پێدا بگه‌ڕێته‌وه یاریگاكان، بۆسكێتس له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌كانی ڕاهێنانی ئیسپانیا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه به گوڕوتینه‌وه له چاوه‌ڕوانی به‌شداریكردنه له یاریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا، دواتر بۆسكێتس له لایه‌ن لویس ئێنریكی ڕاهێنهرو تیمی ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی ئیسپانیا به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
جێگای باسه هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له ئاماده‌كاریدایه بۆ یاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می جامی یۆرۆ كه ئه‌م شه‌و له یاریگای لاكارتوخا له شاری سیڤیلیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
بۆسکێتس له کۆرۆنا چاک بووه‌وه و په‌یوه‌ندی به یه‌که‌کانی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا کرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.