له‌شاری كه‌ركووك كتێبی (گه‌ڕه‌كی شۆرجه) له نووسینی هۆشیار به‌كر، چاپ و بڵاو كرایه‌وه .
له كتێبخانه‌ی كارێزله شاری كه‌ركووك ، به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر و خوێنه‌ر، كۆڕێك سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی كتێبی (گه‌ڕه‌كی شۆرجه) به ئاماده‌بوونی هۆشیار به‌كر نووسه‌ری كتێبه‌كه به‌ڕێوه چوو.
ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك دا ، باس له مێژووی گه‌ڕه‌كی شۆرجه له شاری كه‌ركووك ده‌كات ، وه باس له ساڵی دامه‌زاندنی گهرهگهكهو،كه‌سایه‌تییه‌كانی گه‌ڕه‌كه ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌نی تری ئه‌و گه‌ڕه‌كه.
شایانی باسه كتێبی (گه‌ڕه‌كی شۆرجه) له ئه‌كادیمیای كوردی له شاری هه‌ولێر چاپ كراوه .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.