چاپی توركیی كتێبه‌كه له لایه‌ن ئیحسان یالین وه‌رگێڕدراوه و بڕیاره له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا بكه‌وێته به‌رده‌ست خوێنه‌ران.
پێشتریش، كتێبه‌كه وه‌رگێڕدراوه بۆ زمانی عه‌ره‌بی و كوردی – كرمانجی.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبه پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ی مێژووی كوردستان تا ئه‌مڕۆ باس ده‌كات و رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه به گشتی ده‌كات.
له كتێبه‌كه‌دا باسی ئه‌وه كراوه، "به درێژایی سه‌ده‌ی رابردوو، گه‌لی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه خستووه‌ته گه‌ڕ تا به ئاشتی و یه‌كسانی و شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق بژیت، به‌ڵام هه‌میشه عێراق كوردی فه‌رامۆشكردووه و له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌كانی ته‌عریب و هاوشێوه‌كانی كوردی ره‌ت كردووه‌ته‌وه. عێراق زۆر رێگه‌ی جۆراوجۆری به‌كارهێناوه، له‌وانه‌ش جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی له دژی كورد. هه‌ر بۆیه كورد ریفراندۆمی ئه‌نجامدا. وێڕای سه‌دان ساڵی ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی ژیانی گه‌لی كورد، ریفراندۆم لێكتێگه‌یشتنێكی نوێ و ئاشتیانه‌ی هێنایه ئاراوه".
له كتێبه‌كه‌یدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ماف و خواسته ره‌وا و ئاشتیخوازانه‌ی كورد رووبه‌ڕووی چه‌ك و هه‌ڵچوونه شۆڤێنییه‌كان ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.