چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر له شاری ئیزمیر له توركیا هێرشی سه‌ر ناوه‌ندی لقی ئیزمیری هه‌ده‌په كرا.
هێرشه‌كه له لایه‌ن كه‌سێكی چه‌كداره‌وه پێكهاتووه.
به گوێره‌ی میدیای توركیا به هۆی هێرشه‌كه‌وه كه‌سێك كه ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌یه و له كاتی هێرشه‌كه‌دا له نێو ناوه‌نده‌كه‌دا بووه گیانی له‌ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌و هێرشه‌وه ئاگر له ناوه‌نده‌كه كه‌وتووه و له ئێستادا هێزه‌كانی فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی كۆژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی پۆلیس له ئیزمیر ناوه‌نده‌كه‌ی هه‌ده‌په‌یان ده‌ورپێچ كردووه.
هێشتا نازانرێت هێشكار كێیه و سه‌ربه كێیه.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.