لەگەری دووەمی قۆناغی گرووپەکانی جامی نهتهوهكانی ئهوروپا هەڵبژاردەی تورکیا لەسەر دەستی هەڵبژاردەی وێلز دووچاری دووەمین دۆران بۆوە.
تورکیا بەدوو گۆلی بێ بەرامبەر دووچاری شکست هات، بەم ئەنجامە لەگەیشتن بۆ قۆناغی داهاتوو بێ ئومێد بوو.
لەگێمی یەکەم ئاستی یارییەکە هاوسەنگ بوو، تا ئەندازەیەک وێلز باشتر دەرکەوت، لەخولەکی چل و دوو ئارۆن رەمزی گۆلی پێکشەوتنی بۆ وێلز تۆمارکرد، گێمی یەکەم وێلز بەگۆلێک لەپێشەوەبوو.
لەگێمی دووەم هەوڵەکان بۆ تۆمارکردنی گۆلی دیکە بەردەوامبوو، بەڵام سەرجەم هەوڵەکان تا کاتی زیادکراوی یاریەکە بێ سوود بوو، لەخولەکی پێنجەمی زیادکراوی یاریەکە کۆنۆر رۆبیرتس گۆلی دووەمی بۆ وێلز تۆمارکردو تورکیای تەواو بێ ئومێد کرد لەگەیشتن بەقۆناغی دووەم، لەبەرامبەردا کۆی خاڵەکانی وێلز بووە چوار خال و لەخانەی دووەمی ریزبەندی دێت.
له جامی نهتهوهکانی ئهوروپا وێڵز سهرکهوتنی بهسهر تورکیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.