لەچوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی گرووپەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای دوو هەزارو بیست، لەیارییەکی کۆمەڵەی یەکەمدا هەڵبژاردەی ئیتالیا بەسێ گۆلی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر هەلبژاردەی سویسرا تۆمارکردو بووە یەکەمین هەلبژاردە بەکۆکردنەوەی شەش خاڵ قۆناغی دووەم مسۆگەر بکات.
لەگێمی یەکەم ئیتالیا گوشاری زۆری خستە سەر گۆڵی سویسرا، لەخولەکی بیست و شەش مانویل لۆکاتیلی گۆلی پێشکەوتنی بەدەست هێنا.
گێمی یەکەم ئیتالیا بەگۆلێکی بێ بەرامبەر لەپێشەوەبوو، لەگێمی دووەم کورانی مانچینی بەردەوامبوون لەفشارەکانیان تا لەخولەکی پەنجاو دوو مانویل لۆکاتیلی بەلێدانێکی بەهێز دووەم گۆلی خۆی و هەڵبژاردەی ولاتەکەی تۆمارکرد.
ئیتالیا چاوی لەگۆلی دیکە بوو، لەهێرشێکی هەڵگەڕاوەو بەلێدانێکی بەهێز شیرۆ ئیمۆبیلی گۆلی سێیەم و دڵنیایی بۆ ئیتالیا تۆمارکرد.
بەمجۆرە یارییەکە بەسێ گۆڵی بێ وەلام بەسەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئیتالیا تەواو بوو، بەم ئەنجامە کۆی خاڵەکانی ئیتالیا بووە شەش خاڵ و پلیتی گەیشتن بەقۆناغی داهاتووی بەدەست هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.