دوای به‌كۆتاهاتنی كاروانی وه‌رزیی دوو هه‌زارو بیست بۆ دوو هه‌زارو بیست‌و یه‌كی خولی نایابی كوردستان، یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان له‌رێی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت باشترینه‌كانی سالی دیاریكرد.
بۆ دیاریکردنی باشترینەکان پانزه ڕاهێنەر و پانزه کاپتنی یانە پلە نایابەکان و بیست و چوار ده‌نگی دەزگا و ڕۆژنامەنوسانی كه بەردەوام ڕووماڵی خولی نایابی کوردستانیان ده‌كرد، بەشداری هه‌لبژاردنی باشترینه‌كانی سالیان كرد، به‌پێی ئه‌نجامه‌كان، باشترینەکانی وەرزی 2020 _ 2021 به‌مجۆره بوو:
باشترین ڕاهێنەری وەرز مەحمود مەجید لە یانەی برایەتی بە کۆکردنەوەی (36 ) دەنگ، باشترین یاریزانی وەرز سەفین مەنسوڕ لە یانەی برایەتی بە کۆکردنەوەی ( 39) دەنگ، باشترین گۆڵپارێزی وەرز بارزان یوسف لە یانەی برایەتی بە کۆکردنەوەی (27 ) دەنگ.
هەروەها خه‌لاتی تیپی نموونه‌ی وەرزی رابردوو به‌یانه‌ی پێشمەرگەی هەولێر بوو، سه‌باره‌ت به‌گۆلكاری خوله‌كه‌ش، به‌هادین به‌كر له‌یانه‌ی سیروانی نوێ به تۆماركردنی شانزه گۆڵ بووه براوه‌ی خه‌لاتی گۆلكاری خوله‌كه، جێی ئاماژه‌یه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا مه‌راسیمێكی تایبه‌ت بۆ باشترینه‌كان ساز ده‌كرێت.
باشترینه‌کانی خولی نایابی کوردستان بۆ وه‌رزی 2020 -2021 هه‌ڵبژێردران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.