Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:27

به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مریکی : هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر به‌ تورکیا نه‌گۆڕاوه‌

کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ سه‌ردانی جنێڤی كردووه‌، به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی رووسیا له‌ باره‌ی پێشنیاری توركیا بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌ ئه‌فغانستان و پرسی سیسته‌می به‌رگری ئیس 400دا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ دیداری نێوان بایدن و ئه‌ردۆغاندا، بایدن به‌ ئاشكرا به‌ لایه‌نی توركی گوتووه‌ كه‌ پێویسته‌ كێشه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئیس 400 چاره‌سه‌ر بكات، چونكه‌ نابێت وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ ئه‌و سیسته‌مه‌ی هه‌بێت.

ئه‌م به‌رپرسه‌ ئه‌مریكاییه‌ كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكات جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌ به‌رامبه‌ر پرسی ئیس 400 نه‌گۆڕاوه‌ و ناگۆڕێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌یه‌وه‌ كه‌ توركیا بۆ نه‌رم كردن و گۆڕینی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌ پرسی سیسته‌می به‌رگری ئیس 400 داوای له‌ ئه‌مریكا كردووه‌ كه‌ دوای كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هێزه‌كانی توركیا له‌ ئه‌فغانستان بمێننه‌وه‌ و ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابل بپارێزن گوتی: ئه‌م دوو پرسه‌ له‌ یه‌كتر زۆر جیاوازن، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی توركیا نه‌رم كردنی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا بێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو نابێت ،چونكه‌ پرسی ئه‌فغانستان پرسێكی جیاجیایه‌ و پرسی ئیس 400 پرسێكه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاسایش و ئه‌منیه‌تی ئاسمانی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ، بۆیه‌ نه‌ ئه‌مریكا و نه‌ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندامی ناتۆ ناتوانن چاوپۆشی له‌وه‌ بكه‌ن كه‌ وڵاتێكی هاوپه‌یمانیان خاوه‌ن سیسته‌می به‌رگری جیاواز بێت ،چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی دزه‌ كردنی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ سیسته‌مه‌ به‌رگریییه‌كانی ناتۆ و وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.