Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:31

موحسین میھرعەلیزادە لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران کشایەوە

کوردستان TV
100%

موحسین میھرعەلیزادە، سیاسەتمەداری ریفۆرمخوازی ئێران، کە یەکێک بوو لە کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کە رۆژی هەیینی داهاتوو بەڕێوەدەچێت کشایەوە.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، موحسین میھرعەلیزادە نامەی کشانەوەی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە.

بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە میھرعەلیزادە لە بەرژەوەندی عەبدولناسر هیمەتی کشاوەتەوە کە بە نزیکی لە ریفۆرمخوازەکان دەناسرێت.

چاوەڕوان دەکرێت هەر یەک لە سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی، عەبدولناسر هیمەتی و کاندیدانی موحافزکار؛ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، ئیبراهیم رەیسی و فەرماندەی گشتیی پێشووی سوپای پاسداران و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی رژێم، موحسین رەزایی و سکرتێری گشتیی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی و گەورەڕاوێژکاری ئەتۆمی، سەعید جەلیلی و پەرلەمانتار، ئەمیر حوسەین قادیزادە هاشمی و پەرلەمانتار، عەلی رەزا زاقانی بەشداری لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا بکەن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.