Erbil 4°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 02:14

بەرپرسی هێزەکانی هاوپەیمانان وشاندێکی یاوەری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ۱٥ـ٦ـ۲٠۲۱، عه‌قید ویلیام دەیڤز بەرپرسی هێزەکانی هاوپەیمان لە هەرێمی کوردستان وشاندی یاوەری، کە چەند ئەفسەرێکی هێزەکانی ئەڵمانیای لەخۆ گرتبوو، لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە.

لەکۆبونەوەکەدا عه‌مید ی ئەندازیار نەبەز سەڵاح صدیق بەرێوەبەری چاکسازی، دوایین بەرەوپێشوەچوونەکانی پرۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە خستە روو، دواتر داوای هاوکاری وپاڵپشتی زیاتری هاوپەیمانانی کرد، بۆ خێراکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی وبەدەستهێنانی دەستکەوت وئامانجی زیاتر، لەبەرامبەردا عه‌قید ویلیام دەیڤز، ئامادەیی هاوپەیمانانی پیشان دا، بۆ تەرخان کردنی راوێژکاری پێویست بۆ ژمارەیەک لەو پرۆژانەی چاکسازی، کە نەکەوتونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەوانە پرۆژەی یەکخستنەوەی هێزەکانی ۷٠ و ۸٠ لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە، کار کردن بۆ پاڵپشتی پرۆژەی هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق.

لە کۆتاییدا، ئامادەیی هێزەکانی هاوپەیمانی نیشاندا بۆ بەشداری و پێدانی راوێژی زیاتر بەو تیمانەی کار لەسەر پرۆژەکانی چاکسازی دەکەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.