مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەبۆنەی رۆژی رۆژنامەگەریی عێراقییەوە رایگەیاند کە رۆژنامەگەریی عێراقی، بنەمایەکی سەرەکییە لە ئامرازەکانی بەرگرییکردن لە بەرژەوەندییەکانی گەل.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی لە یەپامێکدا بەبۆنەی (152)ھەمین ساڵی رۆژنامەگەریی عێراقییەوە رایگەیاندووە کە رۆژنامەگەریی ھەمیشە سەکۆی ئازادیی رادەبڕین بووە و هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە و هاتووە "هەمیشە رۆژنامەگەریی پاڵپشت بووە لە ئاراستەکانی نیشتمانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەم و چەوسانەوە".
سەرۆکوەزیرانی عێراق، وێرای ئاماژەدان بەوەی رۆژنامەوانانی عێراق ھاوشانی ھێزە ئەمنییەکان لەشەڕی دژبە تیرۆر، قوربانییان داوە رایگەیاندووە"رۆژنامەگەریی عێراقی، بنەمایەکی سەرەکییە لە ئامرازەکانی بەرگرییکردن لە بەرژەوەندییەکانی گەل".
لە پەیامەکەی مستەفا کازمی-یدا ھەروەھا ھاتووە "ئەمڕۆ یادی ئەو رۆژنامەوانانە دەکەینەوە کە ھاوشانی ھێزە ئەمنییەکان دژبە تیرۆر لە پێناو گەیاندنی راستییەکان و بەرگرییکردن لە کەرامەتی عێراق بوونەتە قوربانی".
مستەفا کازمی راشیگەیاندووە "متمانەی تەواویان بەوەیە کە رۆژنامەگەریی عێراقی لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەتییە دایە کە بۆ پاڵپشتیکردن لە دەوڵەت و یاسا، ھەروەھا بەرەنگاربوونەوەی توندئاژۆیی لەسەر شانێتی و ئەرکەکەی پیشەییانە بەجێ دەگەیەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.