له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 15ی حوزەیرانی 2021 لە دیوانی وەزارەت، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی له (سالم جواد عبدالهادی) به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی عێراقی فیدڕاڵ بۆ بازرگانی (تی بی ئای) كرد.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری دارایی ئاماده‌یی ته‌واوی پیشاندا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عێراقه و تاوه‌كو بتوانرێت لێكتێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی هه‌بێت و رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به سودی گه‌لی عێراقي فيدرِالَ كۆتایی بێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی(11ی دووه‌م د) لە یاسای بوودجە ژمارە 23 ی ساڵی 2021 له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه به ئاراسته‌ی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن وپاكتاوكردنی قه‌رزه‌كانی (تی بی ئای) لە‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له چوارچێوەی یاساکەدا وەک پابەند بوونی هەردوولا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.