Erbil 27°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:21

بەھۆی ھێرشێکی چەکداری و تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای زیقار چوار کەس کوژران

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداریی و تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو باشووری عێراق، چوار کەس کوژران.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە کە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزای شەترە باکووری پارێزگای زیقار، گەنجێک لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

بەگوتەی سەرچاوەکە دوای ھێرشەکە، ئەنجامدەرانی ھێرشەکە بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵاتوون.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە کە لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەی تەل ئەللحەم باشووری پارێزگای زیقار، سێ مەدەنی کوژراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.