ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا دووجار سه‌ردانی شاری به‌غدا ده‌كات.
به پێی هه‌واڵێكی چه‌ند میدیایه‌كی عێراقی، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فه‌یله‌قی قودس شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو و پێشووتریش رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ردانی به‌غدای كردبوو، و لەگەڵ فەرماندەکانی حەشدی شەعبی و لایەنە سیاسییە شیعە مەزهەبەکان کۆ ببووه‌وه و تاوتوێی بارودۆخی ئەمنیی و سیاسیی عێراق، بە تایبەت هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی كردبوو.
بەپێی زانیارییەکان، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی ئیسماعیل قائانی و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی بەردەوامیدانە بە هێرشەکانی میلیشیاکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق.
هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكی دیكه‌ش گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و حکوومەتی عێراق بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.