ئەمڕۆ دووشەممە 14 - 6 - 2021 ، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا عه‌مید هێمن که‌مه‌رخان ئەفهندى به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشکراى کرد: ڕاوکردنى ماسى بەپێى ڕێنماییەکان ئاسایی دەبێتەوە ئەمە لەدواى ئەوە هات کە ماوەى سێ مانگە ڕاوکردنى ماسى بەهەموو شێوەیەک قەدەغەکراوە .
ساڵانە و لە بەروارى (3/15 تا 6/14) بەهۆى وەرزى گەرادانان و زۆربوونى ماسى ڕاوکردنى ماسى بەهەموو شێوەیەک قەدەغەدەکرێـت .
عه‌مید هێمن که‌مه‌رخان ئەفهندى به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: پاش کۆتایی هاتنى ئەو بەروارە ڕاوکردن بەپێى ڕێنماییەکان ڕێگەپێدراوە و ئاسایی دەبێتەوە .
هاوکات جەختى لەوەشکردەوە ئەگەرچى ڕاوکردنى ماسى ئاسایی دەبێتەوە بەڵام ڕاوکردن لە هەموو کات و ساتێکدا بە بەکارهێنانى ( ژەهر ، تەزووى کارەبا ، تەقەمەنى ) قەدەغەیە و سەرپێچیکاران رووبەڕوى یاسا دەکرێنەوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.