کاوە گەردی ئەندامی دەزگای هەڵبژاردنی پ.د.ک له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و هاوپه‌یمانیه‌تی و گۆرانكاریه‌كان رایگه‌یاند:
هه‌ڵبژاردن ئامرازێكه بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له دوای 2003 تا ئێستا كیشه‌كان زیاتر ده‌بن و ئالۆزتر ده‌بن.
روونیشیكرده‌وه كه هه‌لبژاردن مانای چیه كاتێك میلیشیا حوكمڕانی عێراق بكات كوا په‌رله‌مان كوا حكومه‌ت كوا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ؟ میلیشیاكان وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك كاری خۆیان له دواوه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه گه‌وره‌ترین كیشه‌یه له عێراق. تا وڵات به دامه‌زراوه‌یی نه‌كرێت و كارا نه‌بێت ئه‌وا هه‌ڵبژاردن هیچ واتایه‌ك ناگه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌شیدا كه گۆرینی یاسای هه‌لبژاردن و كۆمسیۆن زیاتر كێشه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن قوڵتر ده‌كات.
به‌نسبه‌ت كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیه‌كان به پێی ئه‌و سیسته‌مه‌ی هه‌لبژاردن زه‌حمه‌ته به‌تایبه‌ت به‌ر له ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه. چاوه‌ڕوانیین بارودۆخ ئاسایی بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران بتوانن به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌نگی خۆیان بده‌ن و به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن.
دوای 2017 ره‌وشى ئه‌و ناوچانه گۆڕا به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و یاسایه‌ی كۆمسیۆنیش هانده‌ر نین بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ خه‌ڵكی ئاواره.
دارشتنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.