Erbil 32°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:20

ئێران.. به‌ندکراوێکی کورد له‌ به‌ندینخانه‌ی ئورمیه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

 بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس کە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو، بە هۆی درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست دا.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: دوێنێ شه‌مه‌ 12 - 6 - 2021 ، بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی “شەمسەدین تاتاری” تەمەن 55 ساڵ بە هۆی درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان لە بێهۆشی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، شەمسەدین تاتاری نیمەڕۆ تووشی ئازاری دڵ بووە و بە هۆی درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.

هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: شەمسەدین تاتاری دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.
 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.