له‌راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:دوای ڕەزامەندی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرمانی وەزاری ژمارە (3499 لە 21/4/2021)ی وەزارەت، بڕی (2،120،809،500) دوو ملیار و سەد و بیست ملیۆن و هەشت سەد و نۆ هەزار و پێنجسەد دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر خەرج دەكرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:
ئەو بڕە پارەیە لەسەر ڕێژەی 15ی داهاتی شارەوانییەكان و 100%ی فرۆشتنی زەویی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە، ژمارەی ئەو پرۆژانەیش كە بەو پارەیە جێبەجێ دەكرێن یان تەواو دەكرێن، 25 پرۆژەی خزمەتگوزارین و بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.