Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:40

سعوودیه‌ به‌هۆی کۆرۆناوه‌ بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ که‌س له‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌رناگرێت

ته‌نها 60 هه‌زار كه‌س له‌ ناوخۆی سعوودیه‌ فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

سعوودیه‌ رایگه‌یاند به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه‌وه‌ ئه‌مساڵ بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج 60 هه‌زار كه‌س له‌ ناوخۆی سعوودیه‌ قبوڵ ده‌كات و له‌ ده‌ره‌وه‌ش كه‌س وه‌رناگرێت.​​​​​​​

وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه‌ له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌كاتێكدا هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌رده‌وامه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه‌وه‌ ئه‌مساڵ بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج 60 هه‌زار كه‌س له‌ ناوخۆی سعوودیه‌ قبوڵ ده‌كات و له‌ ده‌ره‌وه‌ش كه‌س وه‌رناگرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌یش دراوه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و 60 هه‌زار كه‌سه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 18 بۆ 65 ساڵیدا بێت، نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان نه‌بێت و ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتبێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.