Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:37

سەرۆک وەزیرانی عێراق: بکوژانی خۆپیشاندەران دەستگیر دەکەین

کوردستان TV
100%

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند کە ھێزە ئەمنییەکان بە جیددی ھەوڵەکانیان، بە ئامانجی دەستگیرکردنی بکوژانی خۆپیشاندەران لە عێراق خستووەتەگەڕ.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی لە میانی سەردانەکەی بۆ ناسرییە سەردانی خێزانی ئەنس مالیک-ی کردووە کە لە میانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردووی ناسرییە کوژراوە و رایگەیاندووە کە ھێزە ئەمنییەکان بە جیددی ھەوڵەکانیان، بە ئامانجی دەستگیرکردنی بکوژانی خۆپیشاندەران لە عێراق خستووەتەگەر.

بەپێی راگەیەنراوەکە، مستەفا کازمی رایگەیاندووە، "لە ماوەکانی رابردوودا، باندێکی بکوژمان کە ژمارەیەک چالاکوانیان لە پارێزگای بەسرە کوشتووە، دەستگیرکردووە لە بەرئەوە، بە ھەر شێوەیەک بووە، بکوژانی خۆپیشاندەران لە عێراق دەستگیر دەکەین".

لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئەوەشی گوتووە: "ساڵانێکی زۆرە ناسرییە پەراوێزخراوبوو ھەر لەبەر ئەوەیە ئەمڕۆ دەبینین کە خەڵکی شارەکە بەدەستی کەمی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئێمە وەک حکوومەت گرنگی زۆر بە شارەکە دەدەین و ئەمڕۆیش ژمارەیەک پڕۆژەی گرنگمان لە ناسرییە کردووە کە دەبنە مایەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتییان".

ئەمڕۆ شەممە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە یاوەری شاندێکی باڵا، گەیشتە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.