Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:28

پارێزگاری هەولێر سەردانی پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی نەخۆشیە گوازراوەکان (کۆرۆنا)ی بەحرکەی کرد

کوردستان TV
100%


 ئەمرۆ 2021.6.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و پێداویستییەکانی، سەردانی پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی نەخۆشیەگوازراوەکان (کۆرۆنا)ی بەحرکەی کرد.
پارێزگاری هەولێر، لەسەردانەکەیدا، وێڕای دەستخۆشی لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە، لەبەرامبەر باش بەڕێوەچوونی کارەکان، دڵنییای کردنەوە تاوەکو کۆتاهاتنی پڕۆژەکە کە چەند مانگێکی کەمی ماوە هاوکار دەبین و بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکەش ئامادەیی هەموو ئاسانکارییەکین تاوەکو لەم نەخۆشخانەیەدا باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە هاوڵاتییان بکرێت.
جێگەی باسە، نەخۆشخانەی نەخۆشیەگوازراوەکان (کۆرۆنا)ی بەحرکە، بریتییە لە 38   قەرەوێڵەی چاودێری چڕ و دەکەوێتە ناحییەی بەحرکە و بە سەرپەرشتی پارێزگای هەولێر دەست بەدروستکردنی کراوە و بڕیار وایە لەکۆتاییەکانی ئەمساڵ تەواو بکرێت و بکەوێتە خزمەت هاوڵاتییان.

1


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.