سه‌رچاوه‌یه‌ك له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، جۆناس هۆفمان یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌كه دووچاری پێكانی ئه‌ژنۆی هاتووه‌و له یه‌كه‌كانی مه‌شقی مانشافت دابڕاوه، به‌ڵام كه‌مپی مه‌شقی تیپه‌كه‌ی جێنه‌هێشتووه‌و له چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی پشكنینه پزیشكیه‌كان دایه بۆ دیاریكردنی توندی پێكانه‌كه‌ی.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هۆفمانی ته‌مه‌ن بیست وهه‌شت ساڵ نه‌توانێت به‌شداری له یه‌كه‌م یاری ئه‌ڵمانیا له جامی یۆرۆ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا بكات كه سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوكات یاریزان لیۆن گۆرێتسكا له قۆناغی چاك بوونه‌وه‌ی پێكانی دایه‌و ئه‌ویش به هه‌مان شێوه پێناچێت له ڕۆژانی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو پێشبینی ده‌كرێت له یاری به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا به‌شداری نه‌كات.
جێگای باسه ئه‌ڵمانیا له گڕوپی شه‌شه‌می جامی یۆرۆ دایه كه گڕوپی ئاسنینه‌و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی پۆرتوگالی پاڵه‌وانی ئه‌وروپاو هه‌نگاریاو فه‌ڕه‌نسای پاڵه‌وانی جیهان ده‌بێته‌وه.
جۆناس هۆفمان یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا دووچاری پێکان هات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.