Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:47

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران سزای توندی به‌ندکراوێکی کورد ده‌ده‌ن

کوردستان TV
100%


 
 بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی ئەو شارەوە ئەشکەنجە دراوە و ئیزن نادرێت کە بیگوازنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی سەقز بەندکراوێکی سیاسییان بە ناوی “ئەمین مەلەکی” بە سەختی ئەشکەنجە کراوە بە جۆرێک کە هەر دوو گورچیلەکەی بە سەختی ئازاریان پێ گەیشتووە و توانای جووڵەی نیە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مەلەکی وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە: سەرباری ئەوەی کە دۆخی جەستەیی ئەمین مەلەکی ناجێگیرە، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە ئیزن نادەن کە بگوازرێتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و هەر ئەمەش بووەتە هۆی دڵەڕاوکێ و بەپەرۆش بوونی بنەماڵەکەی.

ئەمین مەلەکی تەمەن 56 ساڵ پێشتر ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە و ساڵی ڕابردوو دوای ئەوەی به‌ڵێننامه‌ی لە ئیدارەی ئیتلاعات وەرگرتبوو، گەڕابوویەوە بۆ شاری سەقز. ناوبراو دوای گەڕانەوە دەستبەسەر و پاش پێنج مانگ دەستبەسەرکران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و سەقز بە بارمتە ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار ڕۆژی پێنج شەممە 18 - 4 - 2021 لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) سزای 4 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاو و هەر ئەو ڕۆژە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گوازراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەمین مەلەکی ساڵی 2012 لەلایەن  دادگای سەقز بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حدک سزای 3 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و دوای یەکساڵ بەندکران کاتێک چووبووە مرەخەسی، ئێرانی بەجێهێشتبوو و ئێستا لە بەر دۆسیەی 10 ساڵ پێشی لە بەندیخانەیە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.