Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:10

 نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌ ئه‌بو زه‌بی ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/6/12 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئیمارات، سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراقی له‌ ئه‌بو زه‌بی کرد.

له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ موزه‌فه‌ر ئه‌لجبووری، باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه‌، په‌یوه‌ندییه‌‌کانی عیراق و ئیمارات و دۆخ و کاروباره‌کانی ڕه‌وه‌ندی عیراقیان له‌ ئیمارات تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له‌ گرنگیی په‌ره‌پێدانی بواره‌کانی هاوبه‌شی و هاریکاریی نێوان هه‌ردوو وڵات کرده‌وه‌.

نێچیرڤان ده‌ستخۆشی له‌ باڵیۆز و ستافی باڵیۆزخانه‌ کرد بۆ کار و هه‌وڵه‌کانیان له‌پێناو بره‌ودانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن.

لای خۆیه‌وه‌  باڵیۆزی عیراق و ستافی باڵیۆخانه‌، خۆشحاڵیی خۆیان به‌ سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ باڵیۆزخانه‌، ده‌ربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.